Accessibility links

ئەردۆغان: هاوسەری بەغدادیمان دەستگیرکردووە


سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی ژنی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری کوژراوی داعشی دەستگیرکردووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی وتارێکی لە زانکۆی ئەنکەرە گوتی" بۆ یەکەم جار ڕایدەگەیەنم هاوسەری بەغدادیمان دەستگیرکردووە وە هیچ بابەتەکە زل ناکەین."

ئەم ڕاگەیاندنەی سەرۆکی تورکیا پاش دە ڕۆژ دێت لەوەی ئەمەریکا کوژرانی بەغدادی ڕاگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا کە لەوێ هێزی چاودێری تورکیای لێـیە.

دوێنێ سێشەممەش دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تورکیا گوتیان خوشکی بەغدادی و هاوسەرەکەی لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراون.

XS
SM
MD
LG