Accessibility links

شەڕ و پـێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و گروپەکانی سەر بە تورکیا ڕوویانداوە


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت شەڕ و پـێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و گروپەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی نێوان سەری کانی و تەل تەمر ڕوویانداوە.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی هێزەکانی حکومەتی تورکیا بە موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پاڵپشتی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنیان کردووە و هاوکات هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پاڵ هێزەکانی حکومەت شەڕیان کردووە.

دەڵێت لە ئاکامی ئەو شەڕانە 13 سەرباز حکومەت و 10 چەکداری ئۆپـۆزسیۆن کوژراون و دەیان بریندار لە هەردوولا هەن و برینی ژمارەیەکیان قورسە.

لە لایەکی دیکە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی سوریا دەڵێن گولـلە خومپارەیەکی تورکیا گیراوەتە دەروازەی دەرباسیـیە لە ناوچە گوندیـیەکانی باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای حەسەکە، لەو کاتەی هێزێکی گەڕۆکی پـۆلیسی لەشکری ڕووسیا لە نزیک دەروازەکە بووە. دەشڵێن 6 کەس برینداربوون.

بەڵام ئاژانسی دەنگ‌وباسی هاوار نیوز دەڵێت لە ئاکامی ئەو هێرشەی تورکیا 4 کەسی سیڤیل و 2 سەربازی ڕووسی و 2 ڕۆژنامەوان برینداربوون.

XS
SM
MD
LG