Accessibility links

کۆمیتەی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەران دوو تۆمەت ئاڕاستەی سەرۆک ترامپ دەکات


کۆمیتەی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دوو تۆمەتی ئاڕاستەی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد و بەوەش هەوڵەکان بۆ لابردنی لە دەسەڵات هەنگاوێکی دیکەی بڕی.

کۆمیتەکە ئەمڕۆ هەینی پـرۆسەی دەنگدانەکەی ئەنجام دا، بە ئامادەبوونی 40 ئەندامی لە کۆی 41 ، ئەوەش بەهۆی نەخۆشی (تێد لو) کە ئەندامێکی دیموکراتی کۆمیتەکەیە.

لە تۆمەتی یەکەم، سەرۆک ترامپ تاوانبارکراوە بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و لە تۆمەتی دووەم، تاوانبارکراوە بە دروستکردنی کۆسپ لە بەردەم لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرێس.

لە هەردوو پـرۆسەی دەنگدانەکە 23 ئەندامی کۆمیتەکە کە دیموکراتن تۆمەتەکانیان لە دژی سەرۆک ترامپ پەسەندکرد. 17 ئەندامە کۆماریـیەکەی ئەنجومەنەکەش بە نەرێ دەنگیان دا.

لە پاش بڕینی ئەم قۆناغە، دەبێت تەواوی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەربدەن. لە ئێستادا ئەو ئەنجومەنە 233 ئەندامی دیموکراتن و 197 ی کۆمارین، بۆیە پـێشبینی دەکرێت هەردوو تۆمەتەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندبکرێت.

دواتر بەرەو ئەنجومەنی سینات دەڕوات، بەڵام پـێشبینی ناکرێت لەوێ پەسەندبکرێت، بەو پـێـیەی کۆماریـیەکان تیایدا زۆرینەن.

XS
SM
MD
LG