Accessibility links

لە ئەنجامی تەقەکردن لە خۆپـیشاندەران لە بەغدا 15 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی ئاسایش و تەندروستی عێراق دەڵێن ژمارەیەک چەکدار تەقەیان لە خۆپـیشاندەران کردووە لە نزیک مەیدانی خەللانی لە ناوجەرگەی بەغدای پایتەخت و لە ئاکامدا 15 خۆپـیشاندەر کوژراون و نزیکەی 60 کەسی دیکە برینداربوون.

بەپـێی گەواهیدەران ڕووداوەکە شەوی هەینی بووە، کاتێک ژمارەیەک چەکدار بە ئۆتۆمبیلەوە چوونەتە نزیک خۆپـیشاندەران و تەقەیان لێکردوون. جگە لە کوژران و برینداربوونی خۆپـیشاندەران، نهۆمی سەرەوەی پارکی ئۆتۆمبیلی سنک ئاگری گرتووە.

جەنەڕاڵ عەبدولکەریم خەڵەف گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەڵێت ئاگرەکە لە ئەنجامی پـێکدادنێکی چەکداری لە ناو پارکەکە کەوتووەتەوە.

چالاکوانانی عێراقی چەندان ڤیدیۆی ساتی تەقەکردنەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان بڵاوکردووەتەوە.

XS
SM
MD
LG