Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت تورکیا هەندێک جار لەگەڵ چەکدارانی سەر بە داعش کاری کردووە


سەرۆکی فەڕەنسا ڕەخنەی توندی لە تورکیا گرت و گوتی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ چەکدارانی سەر بە داعش لە ئۆپەراسیۆنەکانی باکوری سوریا کاریان کردووە.

ئیمانۆئێل ماکرۆن ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک ترامپ لە لەندەن گوتی کاتێک لە تورکیا دەڕوانم، دەبینم ئێستا شەڕ لە دژی ئەوانە دەکەن کە لەگەڵماندا شەڕیان دەکرد، وە هەندێک جار لەگەڵ وەکیلەکانی داعش کاردەکات."

ماکرۆن کە بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆببێتەوە، جەختیکردەوە کە پـێی وایە ناتۆ لە ڕووی ستراتیژیـیەوە مردووە.

گوتی تورکیا کە خۆی بە ئەندامی ناتۆ دەزانێت، چۆن دەکرێت سیستەمی S-400 ڕووسیا بکڕێت. گوتیشی تورکیا بەنیازە هەموو کارەکانی ئەم کۆنگرەیەی ناتۆ ڕابگرێت ئەگەر بێت و وڵاتانی ئەندامی ناتۆ یەپەگە بە هێزێکی تێرۆرست ناودێر نەکەن.

XS
SM
MD
LG