Accessibility links

پەمپـێیو: ئێران هۆکاری هاوبەشە لە ناڕەزایەتیـیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئێران هۆکاری هاوبەشە لە نێو ناڕەزایەتیـیەکان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەشڵێت خۆپـیشاندەران لە عێراق و لوبنان و خودی ئێرانیش ڕژێمی ئاینی ڕەتدەکەنەوە.

مایک پەمپـێیۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی لێدوانێکیدا لە زانکۆی لویزڤیڵ لە ویلایەتی کێنتاکی گوتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری عێراق دەستی لەکارکەی کێشایەوە چونکە خەڵکی داوای ئازادی دەکەن و هێزە ئاسایشیـیەکان دەیان کەسیان کوشتووە، ئەمەش هەتا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە هەژمونی ئێران.

هەروەها گوتی لە لوبنانیش بە هەمان شێوەیە. خەڵکی دەیانەوێت حزبوڵڵا و ئێران لە وڵاتەکەیان و سیستەمەکەیان بچنە دەرێ، بەو پـێـیەی هێزێکی سەرکوتکەرن و توندوتیژی پـیادەدەکەن.

شایەنی باسە یەکێک لە دروشمەکانی لە خۆپـیشاندانەکانی عێراق دەگوترێنەوە، "ئێران بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە" ، لەگەڵ ئەمەش کونسوڵخانەی ئێران لە شاری نەجەفی پـیرۆزی شیعەکان دوو جار سووتێنرا.

لە لوبنانیش حزبوڵڵا لە دژی خۆپـیشاندانەکانە و لایەنگرانی چەند جارێک پەلاماری خۆپـیشاندەرانیان داوە.

XS
SM
MD
LG