Accessibility links

پارێزەر: سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان ئازار لە سنگی پەیدابووە و بوراوەتەوە


پارێز و خوشکی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پـێشووی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) دەڵێت ماوەی هەفتەیەکە براکەی لە نێو زیندان نەخۆش کەوتووە و هێشتا ڕێگە نەدراوە ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت تاوەکو چارەسەری پـێویستی بۆ بکرێت.

ئایگول دەمیرتاش ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر تویتەرەکەی ڕایگەیاند سەڵاحەدین دەمیرتاش کاتژمێر 5:30 ی بەیانی ڕۆژی 26 ی مانگی یازدە ئازارێک لە سنگیدا دروستبووە و تووشی تەنگەنەفەسی بووە و لە هۆش خۆی چووە و بۆ ماوەیەکی درێژ کەس نەچووە بە لایدا و تەنیا عەبدوڵا زێدانی هاوڕێی نەبێت کە پـێکەوە لە نێو یەک ژوری زینداندان.

دەشڵێت وەک پارێزەر داوای لە بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە کردووە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بکەن تاوەکو بزانرێت دووچاری چ نەخۆشیـیەک بووە و چارەسەری پـێویستی بۆ بکرێت، بەڵام وا ماوەی یەک هەفتە تێپەڕبووە و هێشتا کاربەدەستان ڕێگەیان نەداوە ببرێت بۆ نەخۆشخانە.

هاوکات هەردوو هاوسەرۆکی هەدەپە، سەزای تەمەلی و پەروین بوڵدان، داوایان لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد ڕوونکردنەوە بدات لە بارەی تەندروستی سەڵاحەدین دەمیرتاش و دەڵێن جێی قبوڵ نیـیە بەو خەمساردیـیە مامەڵە لەگەڵ باری تەندروستی دەمیرتاش بکرێت، بۆیە پـێویستە دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.

مەم بۆتانی و خەجیجان فارقین پەیامنێرانی دەنگی ئەمەریکا لە ئستەنبوڵ و ئامەد لەم بارەیەوە ڕاپـۆرتیان ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:33 0:00
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:08 0:00

XS
SM
MD
LG