کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فلایدوبەی ئیمارات دەڵێت جارێکی دیکە گەشتە نێودەوڵەتیـیە ڕاستەوخۆکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەسـتپـێدەکاتەوە
دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕۆژی سێشەممەدا بەڵینیدا لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی بەدوای زەمینەیەکی هاوبەش بگەڕێت لەمەڕ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا هەرچەندێکە هیچ پابەندبوونێکی دەرنەبڕی بەرامبەر بەو سەودایە و بە نابەجێ و ناژیرانە ناودێریکرد
حکومەتی ئەڵمانیا دەڵێت هەوڵ دەدات پاسەوانی تایبەتی ئوسامە بن لادن ڕێبەری پـێشووی قاعیدە کە لە وڵاتەکەیاندا پەنابەرە ڕەوانەی وڵاتەکەی خۆی بکاتەوە کە تونسە
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور دەڵێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی دیکە کەوتووەتە خوارووی لیستەکەی بۆ ئازادی کاری ڕۆژنامەگەری لە جیهاندا و دەڵێت تورکیا بووەتە گەورەترین زیندانی جیهانی بۆ ڕۆژنامەوانان
سەرۆکی ئەمەریکا لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆشکی سـپی، جەختیکردەوە سەر پەیوەندیـیە پتەوەکانی نێوان هەردوو وڵات
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 بە پـێوەری ڕێختەر لە ناوچەیەکی ویلایەتی سەمسووری تورکیای دا و بەپـێی کاربەدەستانی تورکیا کەس بەهۆیەوە گیانی لەدەست نەداوە
کۆریای باشور بڵندگۆکانی بە ئاڕاستەی کۆریای باکور کوژاندنەوە وەک نیاز باشیـیەک بۆ بەدیهنانی ئاشتەوایی هەمیشەیی لە ناوچەکەیاندا
دادگایەکی بەلجیکا ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری دا گومانباری سەرەکی بە هێرشە تێرۆرستیـیەکانی ساڵی 2015 ی پاریس سزای 20 ساڵ زیندانی بدرێت
سەرۆکی یۆنان مەرجەکەی سەرۆکی تورکیای ڕەتکردەوە کە گوتبووی شیانی هەیە ئەنکەرە دوو سەربازە یۆنانیـیەکە ئازادبکات، ئەگەربێت و یۆنان هەشت سەربازە تورکەکەی ڕادەستبکاتەوە
پەرلەمانی تورکیا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی پـێش وەختی لە وڵاتەکەیاندا پەسەندکرد و قایلبوو لە 24 ی مانگی شەش سازبکرێن وەک ئەوەی حکومەتەکەیان خوازیارە
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا دەسـتیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە کەیسێکی گەندەڵی کە گومان دەکرێت تیایدا زیاتر لە 1200 کەس کە زۆربەیان ئێزیدین مافی پەنابەرێتیان پـێدرابێت بەبێ ئەوەی شایستەی بن
سێ شارەزای یاسایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پـێنجشەممە داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد بڕیاری سزای لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی هاوڵاتی کورد هەڵبوەشێننەوە
کاربەدەستانی عێراق دەڵێن فڕۆکە جەنگیـیەکانی وڵاتەکەیان ئەمڕۆ پـێنجشەممە چەند شوێنێکی داعشیان لە ناو خاکی سوریا بۆردومانکردووە
کاربەدەستانی ئێران دەڵێن ئەو بومەلەرزەیەی بەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ناوچەیەکی باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری بوشەهری دا، هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە
میدیاکانی ئێران دەڵێن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان بڕیاریان داوە بەکارهێنانی ئاپی تێلگرامی مۆبایل کە بۆ پەیوەندیکردن بەکاردەهێنرێت لە دەزگا حکومیـیەکان قەدەغەبکرێت
ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق دەڵێت دادگاکانی موسڵ لە پاش ئازادکردنی پارێزگاکەیان لە داعش دەسـتیانکردووە بە کارەکانیان و هەتا ئێستا بڕیاریان داوە 212 کەس بە تۆمەتی پەیوەست بە داعشەوە لەسێدارەبدرێن
لەشکری میسر ڕایگەیاند ڕێبەری گروپی بەیت ئەلمەقدسی سەر بە داعش کوژراوە لە میانەی شەڕ و پـێکدادانێکدا لە ناوەڕاستی ناوچەی سینا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند مایک پامپـێۆ سەرۆکی دەزگای موخابەرات CIA لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکور کۆبووەتەوە و توانیویەتی پەیوەندیـیەکی باش دروستبکات
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت ئامانجی ئەمەریکا لە یەمەن نەهێشتنی داعش و قاعیدەیە و پاشان ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکیـیەکانی ئێرانە لەو وڵاتە و کەمکردنەوەی مەینەتیـیەکانی خەڵکی یەمەنە
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ دەڵێت کاربەدەستانی ئەمەریکایی گوتویانە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ خوازیارە هێزی لەشکری عەرەبی شوێنی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بگرنەوە لە پاش شکستهێنان بە داعش
زیاتر نیشـان بده