Accessibility links

دادگاکانی موسڵ بڕیاری لەسێدارەدان بۆ زیاتر لە 200 کەس دەدەن


ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق دەڵێت دادگاکانی موسڵ لە پاش ئازادکردنی پارێزگاکەیان لە داعش دەسـتیانکردووە بە کارەکانیان و هەتا ئێستا بڕیاریان داوە 212 کەس بە تۆمەتی پەیوەست بە داعشەوە لەسێدارەبدرێن.

بەپـێی ماڵپەڕی فەرمی، عەبدولسەتار بەیرقدار گوتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە گوتویەتی دادگاکان کەیسەکانی 815 کەسیان یەکلاکردووەتەوە، لەوانە 212 تاوانبار حوکمی لەسیدارەدان و 491 حکومی زیندانی کە 150 کەسیان زیندانی هەتاهەتایی. گوتیشی 112 کەسەکەی دیکە بڕیاری ئازادکردنیان دراوە بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەک لەسەریان. بەیرقدار گوتیشی زۆربەی زۆری تاوانکارەکان ئەندامی داعش بوون.

هەروەها باسی لەوەش کرد، دادگای تاوانەکانی نەینەوا بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ پارێزەرێکی ناسراوی موسڵ دەرکردووە کە لە نێو ڕێکخراوی قاعیدەدا کاری کردبوو. گوتی ئەم تاوانکارە هەڕەشەی لە دادوەرەکانی موسڵ کردبوو تاوەکو دەستبەرداری کارەکانیان بن وە لێکۆڵینەوەکانیش سەلماندویانە کە دەستی هەبووە لە کوشتنی چەندان پارێزەر.

XS
SM
MD
LG