Accessibility links

کاربەدەستێکی ئەمەریکا ئامانجی وڵاتەکەی لە یەمەن ڕووندەکاتەوە


یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت ئامانجی ئەمەریکا لە یەمەن نەهێشتنی داعش و قاعیدەیە و پاشان ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکیـیەکانی ئێرانە لەو وڵاتە و کەمکردنەوەی مەینەتیـیەکانی خەڵکی یەمەنە.

دەیڤید ساتەرفێڵد ئەمڕۆ سێشەممە ئەمەی بۆ کۆمیتەی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سینات لە کۆنگرێس ڕاگەیاند و گوتی تاکە چارەسەر بۆ شەڕی یەمەن ئەنجامدانی دانوستاندنە بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئاماژەی بۆ ئێرانیش کرد کە چۆن ئاگری شەڕی ناو یەمەن خۆشدەکات بە پشتیوانیکردنی لە حوثیـیەکان و پـێدانی موشەکی بالیستیکی پـێیان. باسی لەوەش کرد حوثیـیەکان لەم دوایـیانە چەندان جار ئەو موشەکە بالیستیکیانەی لە ئێرانیان وەرگرتووە گرتوویانەتە ڕیازی پایتەختی سعودیـیە و کۆمپانیای ئارامکۆی نەوت و لەگەڵ ئەوەش ڕێگەکانی هاتوچۆی دەریایی لە دەریای سووریان کردووەتە ئامانج.

ساتەرفێڵد بۆ سیناتۆرەکانی ڕوونکردەوە کە پـێویستە ئەمەریکا بەردەوامبێت لە پشتیوانیکردنی لەشکری بۆ عەرەبستانی سعودیـیە لەم شەڕەدا و گوتی ئەم کارە فشارەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە زیاتردەکات. گوتیشی ئەگەربێت و واشنتن ئەم پشتیوانیەی ڕابگرێت، ئەوا ڕەنگە سعودیـیە ناچاربێت پەیوەندی لەشکری لەگەڵ وڵاتانێک بکات کە لە بەرژەوەندیـیان نەبێت کۆتایی بەو قەیرانە مرۆیـیە بهێنرێت وە لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە کاربکاتە سەر هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ نەهێشتنی تێرۆرزم.

XS
SM
MD
LG