Accessibility links

بومەلەرزەیەک لە ویلایەتی سەمسووری تورکیا دەدات


بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 بە پـێوەری ڕێختەر لە ناوچەیەکی ویلایەتی سەمسووری تورکیای دا و بەپـێی کاربەدەستانی تورکیا کەس بەهۆیەوە گیانی لەدەست نەداوە.

دەزگای جیۆلۆجی ئەمەریکا بۆ چاودێری بومەلەرزە لە جیهاندا دەڵێت ئەمڕۆ سێشەممە لە کاژمێر 3:31 ی بەرەبەیان بە کاتی خۆجێی بومەلەرزەکە بە گوڕی 5.2 و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە باشوری گوندی تاشکویوی شارۆچکەی سەمساتی ویلایەتی سەمسووری داوە.

شوێنی بومەلەرزەکە نزیکە 20 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەنداوی ئەتاتورکەوە دورە.

نورالله ناسی فەرمانداری ویلایەتی سەمسور دەڵێت نزیکەی 39 کەس برینداربوون کاتێک هەوڵیان دابوو لە بیناکان هەڵبێن.

جێی ئاماژەیە ئەم ناوچەیە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن.

XS
SM
MD
LG