دادگایەکی بەلجیکا ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری دا گومانباری سەرەکی بە هێرشە تێرۆرستیـیەکانی ساڵی 2015 ی پاریس سزای 20 ساڵ زیندانی بدرێت.
دادگاکە گوتی سەڵاح عەبدولسەلامی تەمەن 28 ساڵ کە هاوڵاتینامەی فەڕەنسی هەیە و بە ڕەچەڵەک مەغریبـیە و لە بەلجیکا گەورە بووە، تاوانکارە بەوەی بە ئامانجی تێرۆرستی هەوڵی کوشتنی لە بەلجیکا داوە.
هەروەها دادگاکە هەمان سزای بۆ سوفیان عەیاری تونسی تەمەن 24 ساڵ، هاوکاری سەڵاح عەبدولسەلام دەکرد بە تۆمەتی بەشداریکردنی لە تاوانکاریـیەکەدا.
لە 15 ی مانگی سێی ساڵی 2016 پـۆلیسی بەلجیکا دای بەسەر ئەپارتمانێک لە برۆکسل کە ئەم دوو تاوانکارە و تاوانکارێکی دیکەی تێدابوو. هەرسێکیان ئامادە نەبوون خۆیان ڕادەستبکەن و شەڕە تەقە لە نێوانیان ڕووی دا و لە ئاکامدا یەک لە تاوانکارەکان کوژرا و 3 پـۆلیس برینداربوون. دواتر دەسـتگیرکران.
هەروەها بەپـێی لێکۆڵینەوەکان پـێدەچێت سەڵاح عەبدولسەلام تاکە کەس بێت ڕزگاری بووبێت لە نێو ئەنجامدەرانی هێرشەکانی 13 ی مانگی یازدەی ساڵی 2015 ی پاریس، کە بەهۆیانەوە 130 کەس بوونە قوربانی.