کاربەدەستانی ئێران دەڵێن ئەو بومەلەرزەیەی بەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ناوچەیەکی باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری بوشەهری دا، هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە.
عەبدوڵڵا نادری فەرمانداری ناوچەی دەشتی پارێزگای بوشەهر بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی وڵاتەکەی گوت ئەو بۆمەلەرزەیەی ئەمڕۆ لە کاژمێر 11:04 ی بەیانی بە گوڕی 5.9 بە پـێوەری ڕێختەر لە شارۆچکەی کاکی دا، زیانی نەبووە و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپـۆرتێکیان پـێ نەگەیشتووە باس لە ئاکامی خراپی بومەلەرزەکە بکات.
لە لایەکی دیکە مەحمود جەعفەری بەڕێوەبەری ئەو دەزگا ناوکیـیەی ڕووسیا لە باشوری بوشەهر بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا دروستیکردووە، بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی گوت بومەلەرزەکە کاری نەکردووەتە سەر ناوچەی نزیک دەزگاکەیان.