بڕیارە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە دانیشتنێکی تایبەت سازبکات بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیر و ژمارەیەک لە وەزیرەکان بۆ تاووتوێکردنی کێشەکانی پارێزگای بەسڕە
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هانی دەسەڵاتدارانی تورکیای دا سیاسەتێکی ئابوری دوروست بگرێتەبەر تاوەکو دۆخی دارایی و ئابوری سەقامگیربێت
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش هێزی زیاتری بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناردووە
سەرۆک وەزیری عێراق داوایکردووە پەرلەمانی نوێی وڵاتەکەی زوو دەستبەکاربێت و دەڵێت ئامادەیە لە پەرلەمان تاووتوێی کێشەکانی پارێزگای بەسڕە بکەن و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە
کاربەدەستانی بەریتانیا دەڵێن 2 کەسی ڕووسی لە پشت هەوڵی کوشتنی سێرگێی سکریپال سیخوڕی پـێشووی ڕووسیا بوون، ئەوەی لە مانگی سێ لە بەردەم بازاڕێکی شاری سالزبەری ڕۆژئاوای باشوری بەریتانیا لەگەڵ کچەکەی بەهۆی ژەهراویبوونیان لە هۆش خۆیان چوون
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە نیازە هاوکاریـیە لەشکریـیەکانی لەگەڵ وڵاتی یۆنانی ئەندامی ناتۆ زیاتربکات، ئەمەش لە کاتێکدا ساردی کەوتووەتە نێوان پەیوەندیـیەکانی واشنتن و ئەنکەرە
بەڕێوەبەری ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی پارێزگای بەسڕە دەڵێت هێزەکانی ئاسایشی شاری بەسڕە تەقەیان لە خۆپـیشاندەران کردووە و لە ئاکامدا 6 کەس کوژراون و زیاتر لە 20 کەسی دیکە برینداربوون
ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵوی تورکیا دەڵێت بەپـێی سەرچاوە دیپـلۆماسیـیەکانی وڵاتەکەی ئەمڕۆ سێشەممە مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو هاوتا تورکەکەی ئەنجامداوە
سەرۆکی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی وێستگەی سەرەکی هەناردەی نەوتی خۆی لە دورگەی خارگ ناو کەنداوەوە دەگوێزێتەوە بۆ بەندەری جەسکی سەر دەریای عومان
ئیسپانیا ڕایگەیاند گرێبەستێکی لەگەڵ عەرەبستانی سعودیـیە هەڵدەوەشێنێتەوە کە بۆ فرۆشتنی 400 بۆمبی ئاڕاستە بە لەیزەر لەگەڵیدا واژویکردبوو
پـۆلیسی میترۆپـۆلیتانی لەندەن دەڵێت ئەمڕۆ سێشەممە دوو ژن و کچێک لە شارەکەیان دەستگیرکراون بە تۆمەتی کۆمەککردنی دارایی تێرۆرزم
ئاژانسی دەنگوباسی کۆریای باکور دەڵێت کاربەدەستێکی پـێشووی وڵاتەکەی کە بەرپـرس بووە لە پەرەپـێدانی هەردوو بەرنامەی ناوکی و موشەکی پـێۆنگیانگ بەهۆی نەخۆشیـیەوە گیانی لەدەستدا
سەرۆک وەزیری عێراق خۆی وەک سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ناودێرکرد، ئەمەش سێ ڕۆژ پاش ئەوەی فالح ئەلفەیازی لەو پـۆستە دەرکرد لەسەر هەوڵدانی بۆ پـشتیوانیکردنی هاوپەیمانێتیـیەکی پەرلەمانی ڕکابەری
میدیاکانی ژاپـۆن دەڵێن کۆمپانیاکانی بازرگانی نەوتی وڵاتەکەیان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ڕاگرتنی هاوردەی نەوتی ئێران لە مانگی داهاتوودا
وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاگاهی دا ئەگەربێت و ئێران هەر جموجۆڵێکی لەشکری ئەنجام بدات بە ئامانجی دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوا وڵاتەکەی هێرشی دەکاتەسەر
لە پاش زیاتر لە سێ مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە گشتیـیەکەی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی نوێی ئەو وڵاتە بۆ یەکەم جار کۆبووەوە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیر و سەرۆکی پـێشووی پەرلەمان
نێردراوی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش ڕەتیکردەوە لەگەڵ ڕێبەری هاوپەیمانێتی فەتحی شیعەکانی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجام دابێت
چەند سەرچاوەیەک دەڵێن ئێران چەندان موشەکی بالیستی داوە بە گروپە شیعەکانی سەربەخۆی لە عێراق، وە لەگەڵیدا پەرە بە تواناکانیان دەدات بۆ دروستکردنی موشەکی تایبەتی خۆیان، ئەمەش تاوەکو بتوانن بەکاریانبهێنن بۆ بەرژەوەندی تاران، ئەگەربێت و ڕووبەڕووی هەڕەشە بووەیەوە
مەنال عەوەز میخائیل ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەردەم عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر سوێندی یاسایی خوارد وەک پارێزگاری دمیاتی باکوری وڵاتەکە
میدیای فەرمی ئەثیوپیا دەڵێت هەلیکۆپتەرێکی لەشکری وڵاتەکەیان کەتووەتە خوارێ و لە ئاکامدا 17 کەس گیانیان لەدەستداوە
زیاتر نیشـان بده