Accessibility links

دادگایەکی عێراق بڕیاری سزای لەسێدارەدان دەدات بۆ جێگرێکی ڕێبەری داعش


عەبدولسەتار بەیرەقدار گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق
عەبدولسەتار بەیرەقدار گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق

دادگایەکی عێراق بڕیاری سزای لەسێدارەدانی دا بۆ ئەندامێکی گەورەی داعش کە جێگری ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری گروپەکە بووە.

عەبدولسەتار بەیرەقدار گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند دادگای تاوانەکانی کەرخ بڕیاری لەسەر کەیسەکانی تاوانکاری تێرۆرست ئیسماعیل ئەلعیثاوی دا و بەپـێی مادەی چواری یاسای نەهێشتنی تێرۆرزم بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ دراوە.

بەیرەقدار ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ناوبراو چەندان دەسەڵاتی لە ناو داعش گرتبووەدەست، لەوانە بەرپـرسی لیژنەی فەتوادان و ئەندامی لیژنەی بەرپـرس لە دانانی وانەی قوتابخانەکانی داعش.

گوتیشی ئەم تاوانکارە بۆ سوریا هەڵهاتبوو و لەوێ لە بەشی پەیوەندی داعش لەگەڵ خێڵەکان کاری کردبوو، بەڵام پاش ئەوەی زۆربەی ناوچەکان لە داعش ڕزگاکران، ناوبراو بۆ تورکیا هەڵهاتبوو، دواتر لە ئەنجامی هەوڵی دەزگاکانی هەواڵگری وە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا توانرا دەسـتگیربکرێت.

جێی ئاماژەیە دەسەڵاتدارانی عێراق لە 15 ی مانگی دوو، ڕایانگەیاند لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هەواڵگری عێراق و تورکیا و ئەمەریکا ئیسماعیل ئەلعیثاوی لە تورکیا دەستگیرکرا و گەڕێنرایەوە بۆ وڵات. عیثاوی تەمەن 55 ساڵ خەڵکی شاری ڕومادی پارێزگای ئەنبارەو لە ناو داعش بە ئەبو زەید ئەلعێراقی ناسرابوو.

XS
SM
MD
LG