Accessibility links

تورکیا 39 کەس دەسـتگیردەکات بە گومانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوەکەی فەتحوڵڵا گولەن


میدیاکانی تورکیا دەڵێن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان 39 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە گومانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوەکەی فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 تاوانباری دەکات.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئانادۆڵو ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند دەستگیرکراوەکان بریتین لە ئەفسەر و سەرباز و خوێندکاری لەشکری و لە نێویاندا ئەفسەرێک بە پلەی موقەدەم هەیە لەگەڵ 13 ئەفسەری دیکە بە پلەی ڕائید و 10 ئەفسەریش بە پلەی نەقیب.

هەروەها میدیاکان دەڵێن بڕیاریش دراوە 28 ئەفسەر و سەرباز و 4 کەسی دیکەش دەسـتگیربکرێن.

لەوەتای لە مانگی حەوتی ساڵی 2016 هەوڵی کودەتا لەشکریـیەکە لە تورکیا دراوە بە دەیان هەزار کەس خراونەتە زیندانەوە یان لە کارەکانیان دەرکراون.

فەتحوڵڵا گولەن کە لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە بە توندی ئەو تۆمەتانەی ئەنکەرە لە دژی ڕەتدەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG