Accessibility links

میدیاکانی عێراق: لیستی کاندیدەکان بۆ پـۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ڕاگەیەندرا


میدیاکانی عێراق دەڵێن بەپـێی ڕاگەیاندنێکی پەرلەمانی عێراق کە لە کۆتایی دانیشتنی سێـیەمی دەرچووە، 31 کەس خۆیان بۆ پـۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە، بەڵام تەنیا 7 کەسیان مەرجەکانیان تێدایە.

لیستەکە لەم ناوانە پـێکهاتووە:

سەردار عەبدوڵڵا مەحمود تایمز

عەبدوڵڵا لەتیف جەمال ڕەشید

عومەر ئەحمەد کەریم بەرزنجی

سروە عەبدولواحد قادر ئیبراهیم

عەبدولکەریم عەلی عەبتان ئەلجبوری

بەرهەم ئەحمەد ساڵح قاسم

فوئاد محەمەد حسێن بەگی

بەپـێی دەستوری عێراق دەبێت ئەوەی خۆی بۆ پـۆستی سەرۆک کۆمار کاندید دەکات لە باوانێکی عێراقی بێت و بە تەواوی شیاوبێت بۆ گرتنەدەستی ئەو پـۆستە و تەمەنی لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت و ناوبانگی باشبێت و ئەزمونی سیاسی هەبێت و دەستپاک و سەرڕاست بێت و دادپەروەر و دڵسۆزی نیشتمان بێت و لەسەر هیچ تاوانێکی پەیوەست بە شەرەفەوە حوکم نەدرابێت.

هەرچەند هیچ مادەیەکی دەستوری یان یاسایی نیـیە، بەڵام عێراقیـیەکان ڕێکەوتوون لەسەر پـێدانی ئەم پـۆستە بە کەسێکی کورد.

بەپـێی دەستور دەبێت لە ماوەی مانگێک لە پاش یەکەم دانیشتنی پەرلەمان سەرۆک کۆمار لە لایەن پەرلەمانی نوێـیەوە هەڵببژێردرێت. بەمەش دەبێت هەتا 3ی مانگی دە پەرلەمانی عێراق دانیشتنی خۆی بۆ ئەم مەبەستە بکات.

XS
SM
MD
LG