Accessibility links

ڕێکخراوی HRW: ڕەنگە تورکیا یاسای شەڕی پـێشێلکردبێت لە هێرشەکانی لە عێراق


ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch دەڵێت دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت لە 4 هێرشی لەشکری تورکیا لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکوری عێراق کە زیاتر لە ساڵێکە کراون، ئەمەش بەهۆی شیانی پـێشێلکردنی یاساکانی شەڕ.

ڕێکخراوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاپـۆرتێکیدا ئەمەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت بەهۆی ئەو هێرشانەوە 7 کەسی کوژراون کە هیچیان پەکەکە نەبوون. دەشڵێت کوژراوەکان یەکێکیان کچێکی تەمەن 19 ساڵ بووە و 6 کەسەکەی دیکە پـیاو بوون و سیانیان پـێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بوون و هیچ پەیوەندیـیەکیان بە پەکەکەوە نەبووە.

دەڵێت گەواهیدەران و کەسوکاری قوربانیـیەکان گوتوویانە هیچ شوێنێکی سەربازی لە نزیک ئەو شوێنانەوە نەبووە کە هێرشیان کراونەتەسەر و تەنانەت یەکێک لە شوێنەکان پەکەکە 30 کیلۆمەتر لێی دوربووە.

لەما فەقیە جێگری بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هیومەن ڕایتس وۆچ لەم بارەیەوە گوتویەتی لەگەڵ ئەوەی تورکیا پەرە بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە عێراق دەدات، دەبێت هەموو ڕێوشوێنێکی پـێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی زیان بەر خەڵکی سیڤیل نەکەوێت. دەشڵێت دەبێت تورکیا لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە بکات کە بەهۆیانەوە خەڵکی سیڤیل کوژران وە هەروەها ئەو کەسانە سزابدات کە بەرپـرسن لەو پـێشێلکاریـیانە و لەگەڵ ئەمانەش قەرەبووی کەسوکاری قوربانیـیەکان بکاتەوە.

XS
SM
MD
LG