Accessibility links

پەرلەمانی نوێی سوید متمانەی لە سەرۆک وەیزی وڵاتەکەیان سەندەوە


Swedish Prime Minister Stefan Lofven speaks to the press, after he was ousted in no-confidence vote, in Stockholm, Sweden, Sept. 25, 2018. (TT News Agency/Anders Wiklund via Reuters)
Swedish Prime Minister Stefan Lofven speaks to the press, after he was ousted in no-confidence vote, in Stockholm, Sweden, Sept. 25, 2018. (TT News Agency/Anders Wiklund via Reuters)

سەرۆک وەزیری سوید نەیتوانی متمانەی پەرلەمانی نوێی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت و بەمەش دەبێت لە پـۆستەکەی بکشێتەوە و حکومەتەکەی هەڵبوەشێتەوە.

پەرلەمانی نوێ ئەمڕۆ سێشەممە لە دەنگدانێکدا لە کۆی 349 پەرلەمانتار 204 یان دەنگیان دا بۆ لابردنی ستیفان لۆڤین لە پـۆستەکەی، بەڵام 142 پەرلەمانتار پشتیوانیان لێکرد بۆ مانەوەی وەک سەرۆک وەزیر.

لە ئێستادا ڕوون نیـیە کێ حکومەتی نوێ پـێکدەهێنێت، بەو پـێـیەی هیچ قەوارەیەکی نێو پەرلەمان نیـیە زۆرینەبێت.

چاوەڕوان‌دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەندریاس نۆرلێن سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ڕێبەرانی هەشت حزبەکەی نێو پەرلەمان کۆببێتەوە بۆ چۆنیەتی پـێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەیان.

جیمی ئۆکێسۆن ڕێبەری پارتی دیموکراتی سوید کە هەر 62 ئەندامەکەی دەنگیان دا بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆک وەزیر، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دووپاتیکردەوە کە پارتەکەی کاردەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەر حکومەتێکی وڵاتەکەیان ئەگەربێت و بەشداریـیان پـێنەکات لە دانانی سیاسەتەکانی پەیوەست بە کۆچبەری و بیمەی تەندروستی و خانەنشینی و نەهێشتنی تاوان.

ستیفان لۆڤین وەک سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەمێنێتەوە هەتا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پـێکدەهێنرێت، ئەمەش بە لایەنی کەم چەند هەفتەیەک دەخایەنێت.

XS
SM
MD
LG