وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایگەیاند ڕێبەری باڵای گروپـێکی تێرۆرستی سەر بە ئەلقاعیدە لە ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری لە وڵاتی مالی کوژراوە
هاوسەرۆکی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو ڕاگەیاندنەی لە لایەن کۆشکی سپی ئەمەریکاوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا باس لە هێشتنەوەی 200 سەربازی ئەمەریکایی لە سوریا دەکرێت
دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵمەتێکی نوێی گرتنیان دەسـتپـێکرد و بڕیاری دەسـتگیرکردنیان بۆ نزیکەی 300 کەسی دیکەی لەشکری دەرکرد بە تۆمەتی گومانی هەبوونی پەیوەندی بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 تاوانباری دەکات
کاربەدەستانی لەشکری و بەڕێوەبەریی لە عێراق دەڵێن هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر لە 150 چەکداری داعشیان ڕادەستی لەشکری عێراق کردووە کە بەشێکی زۆریان عێراقین
شاندی ئاشتی سەرۆکایەتی ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ڕێبەرانی سیاسی و خێڵەکی ئەفغانستان لە مانگی داهاتوو کۆبونەوەیەکی گەورە ئەنجام دەدەن کە بە "لۆیا جرگە" ناسراوە بۆ تاوتوێکردنی وتووێژەکان لەگەڵ تالیبان
دادوەری میسر سزای مەرگی جێبەجێکرد بەسەر 9 کەس کە تاوانبارکرابوون بە کوشتنی هیشام بەرەکات داواکاری گشتی وڵاتەکە لە ساڵی 2015
وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێست لەسەر ئەو ڕاپۆرتەی کۆنگرێس وەردەگرێت کە تیایدا هاتووە ئەمەریکا هەوڵیداوە زانیاری تەکنەلۆژیای ناوکی بدات بە عەرەبستانی سعودیە
ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس دەڵێت بە لایەنی کەم 10 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری پـڕ لە ژن و منداڵ و پـیاو دوا ناوچەی خەلافەتی ژێر دەستی داعشیان جێهێشتووە لە شارۆچکەی باغۆز لە ڕۆژهەڵاتی باشوری سوریا
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت ئەو کۆنگرەیەی چوارشەممەی ڕابردوو بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە وارشۆی پایتەختی پـۆلەندا بەڕێوەچوو سەرکەوتووبووە
ژمارەیەک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا سکاڵای یاسایـیان تۆمارکردووە لە دژی سەرۆک ترامپ و دەڵێن بە بڕیاری ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە وڵات دەستوری پـێشێلکردووە
سیناتۆری بەناوبانگی ئەمەریکایی بەرنی ساندەرس جارێکی تر هەوڵ دەدات ببێت بە کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی تورکیا دەڵێن پـۆلیسی وڵاتەکەیان هەڵمەتێکی دەسـتپـێکردووە بۆ دەسـتگیرکردنی زیاتر لە 300 کەس بە تۆمەتی پەیوەست بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016
سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە 3 هاوڵاتی ئوردن ئازادبکەن کە نزیکەی دوو مانگە دەستگیرکراون بە تۆمەتی چوونە ناو ئاوی ئێرانەوە لە کەنداو
سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی لە ئەمەریکا گرت و گوتی ئەو وڵاتە چەک و تەقەمەنیەکی زۆری بە خۆڕایی بە هێزە کوردیـیەکانی سوریای داوە بەڵام بە پارەش بە تورکیای نادات
بەرپـرسێکی کوردی سوریا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد لە پاش کۆتاییهاتنی شەڕی داعش دەستبەرداریان نەبن و دەڵێت ئەگەر نا ئەوا ناچار دەبن لەگەڵ ئەسەد ڕێبکەون
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند باری نائاسایی لە وڵاتەکە ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ئامانجی دابینکردنی پارە بۆ دروستکردنی ئەو دیوارەی دەخوازێت لەسەر سنوورەکانی باشوری وڵاتەکە هەبن بە ئامانجی ڕێگەگرتن لە کۆچبەرانی نایاسایی
فەرماندەی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا ئاگاهی دەدات کە داعش هێشتا جێی مەترسیـیە و دەڵێت ئەو لەگەڵ سەرۆک ترامپ هاوڕا نیـیە لە مەسەلەی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا
سەرۆک وەزیری هیندستان دەڵێت وەڵامدانەوەیەکی زۆر توندیان دەبێت بۆ ئەو هێرشە خۆکوژیـیەی دوێنێ کرایە سەر هێزێکی نیمچە لەشکری وڵاتەکەی لە هەرێمی کەشمیر و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 41 سەرباز
ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ولیەم باڕی پەسەندکرد بۆ گرتنەدەستی پـۆستی وەزیری داد، بەوەش شوێنی جێف سێشنس دەگرێتەوە کە لە 7 ی مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو دەستبەرداری پـۆستەکەی بوو
زیاتر نیشـان بده