Accessibility links

کاربەدەستێکی کورد خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت لە بەرامبەر بڕیاری هێشتنەوەی سەربازانی ئەمەریکایی لە سوریا


هاوسەرۆکی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو ڕاگەیاندنەی لە لایەن کۆشکی سپی ئەمەریکاوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا باس لە هێشتنەوەی 200 سەربازی ئەمەریکایی لە سوریا دەکرێت.

عەبدولکەریم عومەر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز گوتویەتی بڕیارەکەی کۆشکی سپی بۆ هێشتنەوەی 200 سەرباز وەک سەربازی ئاشتی پارێز بە هەنگاوێکی ئەرێنی ناودێردەکەن.

گوتیشی ڕەنگە ئەم بڕیارە وەها لە وڵاتانی ئەوروپایی ئەندامی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بکات ئەوانیش هێزی خۆیان لە ناوچەکە بهێڵنەوە.

پاشان گوتی" پـێموایە هێشتنەوەی ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمەریکا و ژمارەیەکی زیاتر لە هێزەکانی هاوپەیمانان و لەگەڵیدا پاراستنی ئاسمانی هەبێت، ڕۆڵێکی گرنگیان دەبێت لە سەقامگیری و پاراستنی ناوچەکە."

عەبدولکەریم عومەر باسی لەوەش کرد مانەوەی ئەو هێزانە گرنگە بۆ فشارخستنە سەر دیمەشق تاوەکو بە جدی هەوڵبدات لە ڕێگەی دیالۆگەوە قەیرانی سوریا چارەسەربکات.

XS
SM
MD
LG