Accessibility links

دەسەڵاتدارانی تورکیا فەرمانی دەسـتگیرکردنی 300 کەسی دیکە دەدەن


ئەرشیف
ئەرشیف

دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵمەتێکی نوێی گرتنیان دەسـتپـێکرد و بڕیاری دەسـتگیرکردنیان بۆ نزیکەی 300 کەسی دیکەی لەشکری دەرکرد بە تۆمەتی گومانی هەبوونی پەیوەندی بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 تاوانباری دەکات.

داواکاری گشتی ئستەنبوڵ ئەمڕۆ هەینی فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ 295 ئەفسەر و سەرباز دەرکرد کە نزیکەی نیوەیان لە هێزی پـیادەن و سێیانیان پلەی کۆلۆنێلیان هەیە.

ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی دەسەڵاتدارانی تورکیا سێ ڕۆژ پاش ئەوە دێت کە داواکارانی گشتی لە ئەنکەرە و ئزمیر و ئستەنبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ 324 کەس دەرکرد لەسەر هەمان تۆمەت.

لەوەتای هەوڵی کودەتاکەی 15 مانگی حەوتی ساڵی 2016 دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 50 هەزار کەسیان دەسـتگیرکردووە و 140 هەزار کەسی دیکەیان لە کارەکانیان دەکردوون یان لابردوون.

XS
SM
MD
LG