سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە 3 هاوڵاتی ئوردن ئازادبکەن کە نزیکەی دوو مانگە دەستگیرکراون بە تۆمەتی چوونە ناو ئاوی ئێرانەوە لە کەنداو.
ئاژانسی دەنگوباسی ئوردن ڕایگەیاند، عاتف ئەلتەراونە ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەحەبەتی فردوسیپـور باڵیۆزی ئێران مەسەلەکەی هێناوەتە بەرباس و داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە هەنگاوێکی ئەرێنی بنێن بە ئاڕاستەی ئازادکردنیان.
باڵیۆزی ئێرانیش لای خۆیەوە جەختی کردووەتەوە کەیسی ئەو ئوردنیانە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا یەکلایی دەکرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە 2 ی مانگی یەک ڕایگەیاند 3 هاوڵاتی وڵاتەکەی بە هەڵە چوونەتە ئاوی ئێرانەوە کاتێک لەگەڵ سێ کەسی دیکە بۆ ڕاوە ماسی ڕۆیشتبوون.