Accessibility links

بێرنی ساندەرس بەشداری دەکات لە هەڵمەتەکان بۆ بوون بە کاندیدی سەرۆکایەتی دیموکراتەکان لە 2020


سیناتۆری بەناوبانگی ئەمەریکایی بەرنی ساندەرس کە لە هەڵمەتەکانی بۆ بوون بە کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان لە ساڵی 2016 بە هیلاری کڵنتن دۆڕا جارێکی تر هەوڵ دەدات ببێت بە کاندیدی سەرەکی ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020. ساندەرس کە کەسێکی سەربەخۆیە لەسەر لیستی دیموکراتەکان لە میانەی وتووێژێکدا لە ڕادیۆی گشتی ولایەتی ڤێرمۆنت ئەمڕۆ سێشەممە ئەم ڕاگەیاندنەی دا.

ئەو پەیمانیدا هەڵمەتێکی زۆر جیاواز دەکات لە پێناو دەرکردنی سەرۆک ترامپ کە کۆمارییە.

ساندەرس گوتی" ئەو کەسەی کە ئێستا لە کۆشکی سپییە شەرمەزارییە بۆ وڵاتەکەمان، ئەو نەخۆشی درۆکردنی هەیە، کەسێکی نژادپەرستە، ڕەگەزپەرستە، لە هاوڕەگەزباز دەترسێت لە بیانیان دەترسێت، کەسێکە خاڵی سووکی سیاسی بەدەست دەهێنێت بەوەی شەڕ بە کەمینەکان دەفرۆشێت زۆربەی جار بە کۆچبەرە نایاساییەکان."

ساندرەس یەکێک دەبێت لە ژمارەیەکی زۆری دیموکراتەکان کە لە ئێستاوە خۆیان ناونوسی کردووە پێشبڕکێی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی.

XS
SM
MD
LG