Accessibility links

فەڕەنسا دەڵێت ڕێبەری باڵای گروپێکی سەر بە قاعیدە لە مالی کوژرا


El Hamame
El Hamame

وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایگەیاند ڕێبەری باڵای گروپـێکی تێرۆرستی سەر بە ئەلقاعیدە لە ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری لە وڵاتی مالی کوژراوە.

فلۆغەنس پاغلی ئەمڕۆ هەینی گوتی یەحیا ئەبو ئەلهمام ڕێبەی گروپی "ئیمارە ئەلسەحاری ڕێکخراوی قاعیدە لە وڵاتی مەغریبی ئیسلامی" لە باکوری شاری تومبکتوی لە ناوەڕاستی وڵاتی مالی کوژرا. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هێزێکی وڵاتەکەی دوێنێ پـێنجشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی و ئاسمانی ڕێگەیان لە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی یەحیا ئەبو ئەلهمام گرتبوو.

گوتیشی ئەمە گورزێکی زۆر گەورەیە لە گروپە تێرۆرستیـیەکانی ئەو ناوچەیە بکەوێت.

یەحیا ئەبو ئەلهمام کە بە ڕەچەڵەک جەزائیریـیە بەرپـرس بووە لە ڕفاندنی چەندان کەسی ڕۆژئاوایی لە باکور و ڕۆژئاوای ئەفریکا.

XS
SM
MD
LG