Accessibility links

میسر 9 کەس لەسێدارەدەدات بە تاوانی کوشتنی داواکاری گشتی وڵاتەکە


دادوەری میسر سزای مەرگی جێبەجێکرد بەسەر 9 کەس کە تاوانبارکرابوون بە کوشتنی هیشام بەرەکات داواکاری گشتی وڵاتەکە لە ساڵی 2015.

تەلەفیزیۆنی فەرمی میسر ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵەکەی ڕاگەیاند و گوتی ئەو 9 کەسەی لە 25 ی مانگی یازدەی ساڵی 2018 لە لایەن دادگای پـیاداچوونەوەوە بڕیاری سزاکەیان پەسەندکرا، بەیانی ئەمڕۆ لەسێدارەدران.

هیشام بەرەکات کە ناسرابوو بەوەی بە هەزاران لایەنگری ئیخوان ئەلموسلیمینی ڕەوانەی بەردەم دادگاکردبوو، لە 29 ی مانگی شەشی ساڵی 2015 بە بۆمبێکی چێنراو لە نزیک ماڵەکەی لە قاهیرەی پایتەخت کوژرا.

کۆمەڵێـک بە ناوی بەرگری میلـلی لە جیزە "المقاومة الشعبية في الجيزة" کە زۆر ناسراو نیـیە، لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاندبوو.

بەڵام حکومەت لای خۆیەوە گروپی ئیخوان ئەلموسلیمینی لە تەقینەوەکە بەرپـرسیارکرد و گوتی بە یارمەتی کەسانی سەر بە بزوتنەوەی حەماسی فەلەستیـنیـیەکان ئەنجامی دابوو. بەڵام ئیخوان و حەماس ڕەتیانکردەوە و گوتیان بە هیچ شێوەیەک دەستیان لە کوشتنەکەدا نەبووە.

XS
SM
MD
LG