چین کورتهێنانی ئاستی بازرگانی له مانگی دوودا به بڕی 7 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م کورتهێنانی ئاستی بازرگانی وڵاته‌که‌یه له مانگی سێی ساڵی ڕابردووه‌وه و زۆرترینیشه له ماوه‌ی 7 ساڵی ڕابردووه‌وه.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح په‌یمانی داوه ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستوری نوێ ئه‌نجام بدات که ڕۆڵی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر ده‌کات.
فه‌ڕه‌نسا به فه‌رمی دانی به ئه‌نجومه‌نی کاتی حوکمڕانی ئۆپۆزسیۆنی لیبیا دا نا، وه‌ک نوێنه‌رێکی یاسایی گه‌لی لیبیا که یه‌که‌مین وڵاته ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌ربگرێت.
خاچی سوور ده‌ڵێت لیبیا که‌وتۆته نێو شه‌ڕی ناوخۆوه و پـزیشـکان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که به‌دی ده‌که‌ن که‌وا ژماره‌ی بریندارانی خه‌ڵـکی سیڤیل به شـێویه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر زیادی کردووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی هاوپه‌یمانان ڕایانگه‌یاند مانگی ڕابردوو هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتاندا ده‌سـتیان به‌سه‌ر موشه‌کی به‌هێزی دورسـتکراوی ئێرانی له تاڵیبان گرتبوو
ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له‌و ڕووداوه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به لای که‌م 80 که‌سی تر برینداربوون
ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌ڵێت گه‌لی لیبی شه‌ڕی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی فڕین له ئاسـمانی لیبیادا بده‌ن
به هه‌زاران کرێـکاری کۆچبه‌ری بیانی که لیبیادا کاریان کردبوو ڕوویان کردۆته ده‌روازه‌کانی سـنووری لیبیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن هێشـتا زۆربه‌ی کارکه‌رانی بیانی له ناو لیبیادا گیریان خواردووه
ڕۆژنامه‌وانانی بیانی گوتیان فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی خانوویه‌کی دوو نهۆمی له ڕه‌ئس لانوف بۆردومان کردووه و زیانی به نهۆمی خواره‌وه‌ی گه‌یاندووه
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت شیانی گه‌لێـک بژاره هه‌یه له به‌رامبه‌ر لیبیا، له نێویاندا بژاره‌ی کرداری له‌شـکری که له ژێر تاووتوێدایه
کاربه‌ده‌سـتان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتیان پـێوانهکان ئامانجیان ده‌سـته‌ی وه‌گڕخسـتنی سه‌رمایه و هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌زگا دارایـیانهیه که په‌یوه‌ندیان به حکومه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافیـیه‌وه هه‌یه
به‌رپرسانی دادوه‌ری میسری ده‌ڵێن دادگایه‌کی میسر بڕیاری سڕکردنی سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رۆکی له‌کارخراوی میسر حوسنی موباره‌ك و خێزاناکهیان په‌سه‌ند کرد.
هاککه‌رانی کۆمپـیوته‌ر چوونه‌ته ناو نزیکه‌ی 150 کۆمپـیوته‌ری وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ڕه‌نسـا و زانیاری ههسـتیاریان بردووه که په‌یوه‌ندی به سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌وه هه‌یه بۆ کۆمه‌ڵی G20 ی ئابوری
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆپـیشـانده‌رانی دژ حکومه‌ت له به‌حره‌ین له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له مه‌نامه‌ی پایته‌خت خۆپـیشـاندانیان کرد
هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشێـکی ئاسـمانیان کرده سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی به‌نده‌ری نه‌وتی ڕه‌ئس لانوف ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵداوه‌کاندایه
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێگا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ئۆتۆمبێلێک تێکشکاوهو 12 که‌سی مه‌ده‌نی کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن ملیتانه گومانلێکراوه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده چوار سه‌ربازی یه‌مه‌نیان له هێرشێکدا له ڕؤژهه‌ڵاتی سه‌نعای پایته‌خت کوشتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به هه‌زاران که‌س له به‌حره‌ین خۆپیشاندانی دژه حکومه‌تیان له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که ساز دا. ئه‌مه‌ش دواین هه‌نگاویان بوو له هه‌ڵمه‌ته ههفتهییهکهیاندا بۆ ڕیفۆرمی سیاسی وڵاته‌که.
هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی به هێرشی ئاسـمانی و زه‌مینی که‌وتوونه‌ته شه‌ڕێـکی سه‌خته‌وه له‌گه‌ڵ هێزی سه‌رهه‌ڵـداوان، ئه‌وانه‌ی له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌وه پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن
وه‌ین ژیاباو ئه‌مڕۆ له ده‌سـپـێـکی دانیشتنی په‌رله‌مانی وڵات‌دا، وتارێکی دوو کاتژمێری پێشکه‌ش به په‌رله‌مانتارانی چینی کرد و تیایدا سه‌رتۆپی کاره‌کانی حکومه‌ت و هه‌روه‌ها پرۆگرامه‌کانی ئه‌مساڵی دیاری کرد
زیاتر نیشـان بده