ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی هاوپه‌یمانان ڕایانگه‌یاند مانگی ڕابردوو هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتاندا ده‌سـتیان به‌سه‌ر موشه‌کی به‌هێزی دورسـتکراوی ئێرانی له تاڵیبان گرتبوو.
ده‌سه‌ڵاتداران که ناوی خۆیان ئاشـکرا نه‌کردووه ئاماژه‌یان به ڕووداوێـکی ڕۆژی 5 ی مانگی دووی ڕابردوودا ئه‌وه‌ی له نزیک سـنووری ئێران و پاکسـتانه‌وه ڕوویدابوو. ده‌شڵێن له‌و ڕووداوه‌دا هێزه‌کانی ناتۆ له هه‌رێمی نمروزی باشوری ئه‌و وڵاته به‌ره‌نگاری کاروانێـکی تاڵیبان بووبوونه‌وه و 50 موشه‌کی ئێرانی جۆری 122 ملیمیان دۆزیبووه‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن مه‌ودای ئه‌و موشه‌کانه ده‌گاته 20 کیلۆمه‌تر.
له‌و باره‌یه‌وه دیپـلۆماتکارێـک به ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌نی به‌ریتانی ڕاگه‌یاند که ئه‌و مه‌ودایه بریتیـیه له دوو هێندی مه‌ودای موشه‌کی ئاسایی تاڵیبان، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆی ئێرانی نکۆڵی له‌و تۆمه‌تانه کرد.
مسته‌فا نه‌جار گوتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕۆژئاوا درۆ ده‌که‌ن و هه‌وڵی دابه‌شـکردنی وڵاتانی موسـڵمانان ده‌ده‌ن. به‌ڕێز نه‌جار سه‌ردانی کابولی کردبوو بۆ سـازدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانیدا سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ئاسایشی.