چین کورتهێنانی ئاستی بازرگانی له مانگی دوودا به بڕی 7 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م کورتهێنانی ئاستی بازرگانی وڵاته‌که‌یه له مانگی سێی ساڵی ڕابردووه‌وه و زۆرترینیشه له ماوه‌ی 7 ساڵی ڕابردووه‌وه.
شیکه‌ره‌وانی باری ئابوری پێـیان وایه ئه‌مه به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وڵاته‌که بوو له ماوه‌ی پشوودانی ساڵی نوێی چین که له مانگی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو. و چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن بۆ مانگی داهاتوو چین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی له جارانیش زیاتر بکات.