ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆپـیشـانده‌رانی دژ حکومه‌ت له به‌حره‌ین له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له مه‌نامه‌ی پایته‌خت خۆپـیشـاندانیان کرد.
خۆپـیشـانده‌ران داوایان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرد پـشـتیوانی له ڕیفۆرمی دیموکراتیک بکات و یارمه‌تی بدات فشـار له‌سه‌ر حکومه‌تی به‌حره‌ین به‌رده‌وامبێت.
به‌حره‌ین هاوپه‌یمانێـکی سـتراتیژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه و که‌شـتیـیه‌کی فڕۆکه هه‌ڵـگری هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا له‌م وڵاته جێگیره.
چه‌ندین هه‌فته‌یه ئۆپـۆزسیۆن به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌کان له‌م وڵاته بچوکه‌ی که‌نداو خۆپـیشـاندانی ناڕهزایییان له دژی حکومه‌ت به‌ڕێوه‌بردووه. خۆپـیشـانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پاشایه‌تی سوونی ده‌سه‌ڵات بداته حکومه‌تێـکی هه‌ڵبژێردراو که نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی شیعه له‌م وڵاته بکات.
له ئاکام سه‌رکوتکرانی خۆپـیشـاندانی ئۆپـۆزسیۆن له لایه‌ن حکومه‌ت که له 14 ی مانگی ڕابردوو ده‌سـتیپـێـکرد 7 که‌س کوژراون به‌ر له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له ژێر فشـاری هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوا قایل بوون ڕێگه به خۆپـیشـاندانی ئاشتیخوازانه له‌م وڵاته بده‌ن.