هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی به هێرشی ئاسـمانی و زه‌مینی که‌وتوونه‌ته شه‌ڕێـکی سه‌خته‌وه له‌گه‌ڵ هێزی سه‌رهه‌ڵـداوان، ئه‌وانه‌ی له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌وه پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌ت سه‌رهه‌ڵـداوانیان ناچار کرد شـارۆچکه‌ی بن جواد جێبهێڵن. به‌پـێی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ شه‌ڕه‌که زۆر خوێناوی بووه.
سه‌رهه‌ڵـداوان به‌ره‌و شـاری سـرتی شوێنی له دایکبوونی قه‌زافی ده‌چوون که 160 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای بن جوادهوه دوره. هێشـتا هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی کۆنتڕۆڵی شـاری سرت ده‌که‌ن. پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوان گوتیان لایه‌نگرانی حکومه‌ت سه‌نگه‌ره‌کانی خۆیان له شـارکه به‌هێز ده‌که‌ن.
هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خه‌ڵـکی له شـاری مسڕاته‌ی ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵداوان به ته‌له‌فون به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵیان گوت که‌وا حکومه‌ت به تۆپ و تانک هێرش ده‌کاته سه‌ر شـاره‌که‌یان. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه نازانرێت ئایا زیانی گیانی هه‌یه یان نا.
له ته‌رابلوسی پایته‌ختیش به‌ره‌به‌یانی یه‌کشه‌ممه ده‌نگی ته‌قه‌یه‌کی زۆر بیسترا که بۆ 2 کاتژمێر به‌رده‌وام بووبوو، به‌ڵام هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی ته‌قه‌کردنه‌که هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه نه‌زانراوه. ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌ت ده‌ڵێن ئه‌وه ته‌قه‌ی خۆشی بووه به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر شـاره‌کانی مسڕاته و ڕه‌ئس لانوف گرتۆته‌وه. دانیشـتوانی ئه‌و دوو شـاره و گه‌واهیده‌ران ئه‌و قسه‌یه‌ی حکومه‌ت ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.