کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێگا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ئۆتۆمبێلێک تێکشکاوهو 12 که‌سی مه‌ده‌نی کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن 5 منداڵ و 2 ژنیش له‌نێو قوربانییهکاننی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی هه‌رێمی پاکتیکا بوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و که‌سانه له پاکستانه‌وه ده‌هاتن.
کاربه‌ده‌ستانی ناتۆش ده‌ڵێن یه‌کێک له کارمه‌نده‌کانیان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له باشوری ئه‌فغانستان کوژراوه.