کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن ملیتانه گومانلێکراوه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده چوار سه‌ربازی یه‌مه‌نیان له هێرشێکدا له ڕؤژهه‌ڵاتی سه‌نعای پایته‌خت کوشتووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و چه‌کدارانه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆسه‌یان بۆ سه‌ربازه‌کان نایه‌وه له کاتێکدا ده‌ڕۆشتن بۆ گه‌یاندنی خۆراک بۆ هێزه‌کان له هه‌رێمی مه‌ئرب که ئه‌لقاعیده له‌و هه‌رێمه‌دا دا چالاکه.
به پێی ڕاپۆرتان ئه‌و سه‌ربازانه‌ی کوژراون ئه‌ندامی پێشه‌نگی پاسه‌وانی کۆماریی بوون.
شایانی باسه یه‌مه‌ن هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه له شه‌ڕی دژ به ئه‌لقاعیده له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری نێوه‌ندی نیشتیمانی دژه تیرۆری ئه‌مه‌رکا مایک لایته‌ر له مانگی ڕابووردوودا ڕایگه‌یاند که ئه‌و گروپه‌ی بنکه له یه‌مه‌ن به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دا ده‌نێت.