هاککه‌رانی کۆمپـیوته‌ر چوونه‌ته ناو نزیکه‌ی 150 کۆمپـیوته‌ری وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ڕه‌نسـا و زانیاری هه‌سـتیاریان بردووه که په‌یوه‌ندی به سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌وه هه‌یه بۆ کۆمه‌ڵی G20 ی ئابوری.
ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیری بوجه‌ی فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا باروین گوتی ئه‌وه‌ی سه‌یره هاککه‌ره‌کان که له مانگی دوازده‌وه ده‌ستیان به بردنی زانیاریـیه‌کان کردووه ته‌نها ئه‌و زانیاریـیانه‌یان بردووه که په‌یوه‌ندی به G20 وه هه‌یه و نه‌چوون به لای ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به خه‌ڵـک و باجدانه‌وه هه‌یه.
سه‌رۆکی ئاسایشی تۆڕه‌کانی کۆمپـیوته‌ر له حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسی (Patrick Pailloux) به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌که‌ی گوت هاککردنه‌که له لایه‌ن که‌سـانی شـاره‌زاوه ئه‌نجامدراوه و گه‌وترین حاڵه‌ت بووه که هه‌تا ئێسـتا له دژی حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسـا کرابێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه فه‌ڕه‌نسـا سه‌رۆکایه‌تی کۆمه‌ڵی G20 ده‌کات.