هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبوون له دژه هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوان و هه‌روه‌ها بۆردومانی نوێی ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری به‌نده‌ری نه‌وتی ڕه‌ئس لانوفیان کردووه. هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوانانیان بۆردومان کردبێت.
ڕۆژنامه‌وانانی بیانی گوتیان فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی خانوویه‌کی دوو نهۆمی له ڕه‌ئس لانوف بۆردومان کردووه و زیانی به نهۆمی خواره‌وه‌ی گه‌یاندووه. هه‌تاکو ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به زیانه گیانیـیه‌کان نه‌دراوه. ئه‌م هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه دوابه‌دوای هێرشی هه‌مان شێوه دێن که ڕۆژی پـێشـووتر کرابوون.
هاوکات هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رهه‌ڵداوانی که هه‌وڵی ڕوخاندنی حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز قه‌زافی ده‌ده‌ن، گوتیان نوێنه‌رێـکی ڕێبه‌ری لیبی پـێشـنیاری وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی سه‌رهه‌ڵداوان کردووه، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان کردۆته‌وه.
گوته‌بێژێـکی سه‌رهه‌ڵداوان ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی پـێشـنیارێـکی له‌و جۆره کراوه، وه‌لێ سه‌رهه‌ڵداوان ئاماده نیـین دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قه‌زافیدا بکه‌ن. به‌پـێی ڕاپـۆرتی میدیاکان حکومه‌تی لیبی ڕه‌تی کردۆته‌وه که‌وا په‌یوه‌ندی کردبێت به سه‌رهه‌ڵداوه‌کان.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوکمڕانی سه‌رهه‌ڵداوان له بنغازی داوایه‌کی دیالۆگ له لایه‌ن سه‌ره‌ک وه‌زیری پـێشـووی لیبیا جاده‌ڵا ئه‌لته‌ڵحیـیان ڕه‌تکردۆته‌وه. ده‌ڵێن هیچ وتووێژێـکی ئاشـتی نیـیه تاوه‌کو به‌ڕێز قه‌زافی ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت.
به‌ڕێز ئه‌لته‌ڵحی که وه‌ک باڵیۆزی لیبیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سـاڵی 2008 کاری کردووه، له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن داوای له سه‌رهه‌ڵداوان کرد هه‌لێـک بۆ دانوسـتاندن بڕه‌خسێنن تا کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت و خوێن ڕشتن بوه‌ستێت.