دیپـلۆماتان ده‌ڵێن یه‌کێتی ئه‌وروپا قایل بووه بۆ سه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌سه‌ر لیبیادا.
کاربه‌ده‌سـتان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتیان پـێوانهکان ئامانجیان ده‌سـته‌ی وه‌گڕخسـتنی سه‌رمایه و هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌زگا دارایـیانهیه که په‌یوه‌ندیان به حکومه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافیـیه‌وه هه‌یه.
دیپـلۆماته‌کان ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ده‌کرێت یه‌کێتی ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و سـزایانه په‌سه‌ند بکات.
له مانگی دوودا بلۆکی 27 وڵاتان سـزایان دژی لیبیا ڕاگه‌یاند، له ناویاندا گه‌مارۆی چه‌ک و سـڕکردنی سه‌رمایه و قه‌ده‌غه‌کردنی پـێدانی ڤیزا بۆ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای لیبیا.
له هه‌مان کاتدا دیپـلۆماتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ڵێن کاربه‌ده‌سـتان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا داوایان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه لێـکۆڵینه‌وه بکات له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌کانی توندوتیژی و پـێشـێلـکاری مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاته‌که.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش دوو له ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزیسۆنی لیبی له به‌رده‌می ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا قسه‌یان کرد سه‌باره‌ت به خۆپـیشـاندانه‌کانی وڵاته‌که.
دوو نوێنه‌ره‌کان مه‌حمود جبریل و عه‌لی ئه‌لعیسـاوی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نه کاتیـیه‌که‌ی بنغازی بوون.
یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لووتکه‌یی سه‌باره‌ت به لیبیا سـازبکات. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی له ڕۆژی شه‌ممه له قاهیره سـازده‌کات بۆ تاوتووێـکردنی بهرهوپـێشـچوونهکانی لیبیا.