ئه‌مڕۆ کاربه‌ده‌سـتانی بواری ته‌ندروسـتی له یه‌مه‌ن مردنی خۆپـیشـانده‌رێـکیان ڕاگه‌یاند، ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس و کارمه‌ندانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیـیه‌وه ته‌قه‌یان له خه‌ڵـک کردبوو و گازی فرمێسـک ڕێژیان پـیوه نابوون بۆ به‌ربه‌سـتکردنیان له به‌شـداریکردن له خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌ت له سه‌نعای پایته‌خی ئه‌و وڵاته.
ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له‌و ڕووداوه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به لای که‌م 80 که‌سی تر برینداربوون.
بۆ چه‌ندان هه‌فته ده‌چێت به هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر له به‌رده‌م زانکۆی سه‌نعادا ماونه‌ته‌وه و داوای کۆتایی‌هێنان به حوکمڕانی 32 سـاڵه‌ی سه‌رۆکی وڵات عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌که‌ن.
شایانی باسه پـێشـووتر باری پـشـێوی و ئاشوبه له دژی حکومه‌ت که‌وته نێو زیندانیانی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌نعاوه له ده‌مێـکدا دره‌نگانێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه زیندانکراوانی ئه‌و زیندانه داوای چاکسـازیان کردبوو و هاوبه‌شـیکردنی بزوتنه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانیشیان ڕاگه‌یاند.
ڕێـکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له ئاکامی ئاشوبه‌ی ئه‌و زیندانه به لای که‌م 2 زیندانکراو کوژران و 60 ی تریش برینداربوون، له ده‌مێـکدا پاسه‌وانه‌کان سه‌رقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخه‌که بوون.