ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌ڵێت گه‌لی لیبی شه‌ڕی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی فڕین له ئاسـمانی لیبیادا بده‌ن.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورکیا TRT که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، به‌ڕێز قه‌زافی گوتی هه‌ر بڕیارێـکی له‌و جۆره بۆ گه‌لی لیبی ڕوون و ئاشـکرای ده‌کات که‌وا مه‌رامی ڕاستی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌سبه‌سه‌راگرتنی نه‌وتی لیبیایه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له وتارێـکدا که له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی لیبی په‌خشکرا، به‌ڕێز قه‌زافی گوته‌ی خۆی دووباره کرده‌وه که‌وا خه‌ڵـکی بیانی به‌رپـرسن به‌رامبه‌ر به‌و سه‌رهه‌ڵـدانه‌ی له دژی حکومه‌ته‌که‌ی به‌رپابووه.
له وتارێـکیدا له شـارۆچکه‌ی زنتان، به‌ڕێز قه‌زافی که‌سـانی بیانی له ئه‌فغانسـتان و جه‌زائیر و میسر و ناوچه فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان به‌رپـرسیارکرد به‌رامبه‌ر سهرههڵـدانهکه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له‌شـکری سه‌ر به به‌ڕێز قه‌زافی بۆ ڕۆژی پـێـنجه‌م هێرشـیان کرده سه‌ر شـاری زاویـیهی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوان، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـکدا بۆ دووباره گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌کانی که له ژێر کۆنتڕۆڵیان ده‌رچوون.