فه‌ڕه‌نسا به فه‌رمی دانی به ئه‌نجومه‌نی کاتی حوکمڕانی ئۆپۆزسیۆنی لیبیا دا نا، وه‌ک نوێنه‌رێکی یاسایی گه‌لی لیبیا که یه‌که‌مین وڵاته ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌ربگرێت.
فه‌ڕه‌نسا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند که به نیازه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی که بنکه‌ی له شاری بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیایه باڵیۆز ئاڵوگۆڕ بکه‌ن.
سه‌رهه‌ڵداوان کۆنتڕۆڵی شاره‌که‌یان له سه‌رهه‌ڵدانێکی کوشنده‌ی دژ به ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی گرته ده‌ست.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی فه‌ڕه‌نسا له کاتێکدا بوو که وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌ستیان کرد به وتووێژێکی دوو ڕۆژی له سه‌ر لیبیا بۆ تاووتوێکردنی شیانی سه‌پاندنی هه‌رێمی دژه فڕین به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی هێرشه ئاسمانییه‌کان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس به‌شداری له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی برۆکسل ده‌کات. کاربه‌ده‌ستێکی باڵای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند وه‌زیری به‌رگری گه‌یتس له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌مه‌ڕ شیانی ئۆپراسیۆنی ته‌نگه‌تاوی و ئه‌رکه مرۆییه‌کان له لیبیا ده‌کات.
کاربه‌ده‌ستانی ڕۆژئاوا نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌پاندنی هه‌رێمی دژه فڕین به‌سه‌ر لیبیادا ڕه‌نگه کاریگه‌رییه‌کی که‌می بۆ سه‌ر ڕاگرتنی توندوتیژییه‌کاندا هه‌بێت.