هه‌واڵی ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت هێزه‌کانی میلـلی دژ به سه‌رۆکی لیبی له دوو شـارۆچکه شـکستیان به هێرشی سه‌ربازانی لیبی هێناوه و پاشه‌کشه‌یان پـێـکردوون
وه‌زیری ناوخۆی سعودی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی گوتی هێزه‌کانی ئاسایشی سعودی هه‌موو رێگه‌یه‌ک بۆ رێگرتن له هه‌ر هه‌وڵێک بۆ تێکدانی سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌که ده‌گرنه‌به‌ر
حه‌بیب ئه‌لعه‌دلی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دانی به تۆمه‌ی گه‌نده‌ڵی که دراونه‌ته پاڵی نه‌نا. به‌ڕێز ئه‌لعه‌دلی وا رووبه‌ڕووی تاوانه‌کانی مامه‌ڵه‌ی نایاسایی پاره و ده‌ستکه‌وتی بڕی زۆری پاره ده‌بێته‌وه
باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دووباره داوای ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبی کردووه
به سه‌دان که‌س به‌پـێ به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا به‌ڕێکه‌وتن بۆ به‌شـداریکردن له خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت
هێزه‌کانی ئاسـمانی لیبی ئه‌مڕۆ هه‌ینی که‌وا بۆ سێهه‌مین ڕۆژه هێرشی ئاسـمانی کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له نزیک شـارۆچکه‌ی ئه‌جدابیا ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خۆپـیشـانده‌رانه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه
دادپرسانی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن گومانیان هه‌یه هێرشه کوشنده‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ سه‌ر دوو سه‌ربازی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا له فڕۆکه‌خانه‌ی فرانکفۆرت له لایه‌ن توندڕه‌وانی ئیسلامییه‌وه ڕێکخرابێت.
پۆلیسی پاکستانی ده‌ڵێت به‌هۆی هێرشێکی خۆکوژی له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 9 که‌س کوژراون و 30 که‌سی تریش برینداربوون، هاوکات له بۆسه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ماشێنێکی حکومه‌تدا به لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژران.
وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا ده‌ڵێت 3 سه‌ربازی مارینزیان له لیبیا ده‌ستگیرکراون له کاتێکدا که به‌شداری ئۆپراسیۆنی یارمه‌تیدانی ده‌یان هه‌زار که‌سیان کردبوو بۆ ده‌ربازبوونیان له وڵاته‌که‌دا.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی پـێنجشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی لیبیا هێرشی ئاسـمانی نوێـیان کردۆته سه‌ر به‌نده‌ری بریقه له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که که شوێنی سه‌ره‌کی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی لیبیایه
مه‌حمود ئهحمهدینهژاد ئاگاهی دا که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له دژ هه‌رچ ده‌سـتێوه‌ردانێـکی له‌شـکریـیه له لیبیا و ده‌ڵێت ههڵوێسـتهکه ده‌بێته مایه‌ی گۆڕسـتانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی
ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌کدارێك وه‌زیری که‌مینه‌کانی پاکستانیان کوشت، که ده‌بێت به دووهه‌م هێرشی سه‌ر به‌رپرسێکی پایه به‌رزی ئه‌و وڵاته له‌مساڵدا
دوو که‌شـتی هێرشبه‌ری ئه‌مه‌ریکا له که‌ناڵی سویسی میسره‌وه به‌ره‌و نزیک که‌ناره‌کانی لیبیا به‌ڕێکه‌وتن له ده‌مێـکدا ئه‌مه‌ریکا درێژه به گوشاره‌کانی ده‌دات بۆ سه‌ر موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی
ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا ستایشی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ده‌کات که ئه‌ندامبوونی لیبیا له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ هه‌ڵپه‌ساردووه، ده‌شڵێت هه‌نگاوێکه وه‌ك ئاگاهیکردنهوهیهك بۆ وڵاتانی تری که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هاوڵاتیانی خۆیان.
له ئاکامی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵـگیرسـاندنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان سوپای باشوری سودان و هێزه‌کانی سه‌ر به ڕابه‌رێـکی لاده‌ری له‌شـکری به ده‌یان که‌س کوژران و زۆربه‌ی کوژراوان سه‌ربازانی باشورن
ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ده‌ڵێت توندوتیژی له لیبیا بۆته مایه‌ی هاڵاتنی زیا له 14 هه‌زار که‌س به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێی تونس و میسر له ماوه‌ی 10 ڕۆژانی ڕابردوودا و ئه‌و ڕه‌وشه وایکردووه سنوری تونس ببێته خاڵێکی قه‌یران. ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ده‌ڵێت توندوتیژی له لیبیا بۆته مایه‌ی هاڵاتنی زیا له 14 هه‌زار که‌س به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێی تونس و میسر له ماوه‌ی 10 ڕۆژانی ڕابردوودا و ئه‌و ڕه‌وشه وایکردووه سنوری تونس ببێته خاڵێکی قه‌یران.
سه‌رله‌نوێ سه‌رۆکی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رپـێچی له داواکاریـیه‌کان ده‌کات بۆ ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات و ده‌ڵێت پـشـتیوانی خه‌ڵـکی هه‌یه
ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕاوێژ به هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌کات سه‌باره‌ت به بژاره له‌شـکریـیه‌کان بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی که به شێویه‌کی توند سه‌رکوتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌کات
وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌خنه‌ی له زیندانیکردنی دوو ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن ده‌گرێت و داوای ئازادکردنیانی کردووه
هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌وان به‌رپه‌رچی هێرشێـکی سه‌ربازانی حکومه‌تیان داوه‌ته‌وه له شـاری زاویه که ده‌که‌وێته ڕۆژئاوای وڵاته‌که و نزیکه له ته‌رابلسی پایته‌خته‌وه
زیاتر نیشـان بده