سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح په‌یمانی داوه ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستوری نوێ ئه‌نجام بدات که ڕۆڵی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر ده‌کات.
به‌ڕێز ساڵح له وتارێکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ده‌ستوری نوێ جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مان مسۆگه‌ر ده‌کات. ڕاشیگه‌یاند که له کۆتایی ئه‌م ساڵدا ڕیفراندۆمه‌که ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م په‌یمانه‌ی سه‌رۆک داواکاری سه‌ره‌کی خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت ده‌هێنێته دی، که داوای به‌شدارییه‌کی زیاتر له حکومه‌تدا ده‌که‌ن که به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه نزیکه‌کانی به‌ڕێز ساڵحه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
چالاکوانانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن ئه‌وان بێزاربوون به هۆی به‌رده‌وامی زیادبوونی گه‌نده‌ڵی و به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری که ئێستا له سه‌دا 35 و زياتره.
خۆپیشانده‌ران به‌هۆی هه‌ڵمه‌تێكی حکومه‌ت له ڕۆژی سێشه‌ممه زۆر توڕه‌بوون له کاتێکدا که‌سێک کوژرا و چه‌ند که‌سێکی تریش برینداربوون. له ڕۆژی چوارشه‌ممه له ده‌وروبه‌ری زانکۆی سه‌نعا خێوه‌تیان هه‌ڵدا و په‌یمانیان دا له‌وێ بمێننه‌وه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی 32 ساڵه‌ی سه‌رۆک سـاڵح ده‌ڕوخێنن.