له درئه‌نجامی به‌رده‌وامبوونی توندوتیژی نێوان هێزه‌کانی لیبیا و یاخیبووانی ئه‌و وڵاته که داوای ڕوخاندنی حوکمڕانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌که‌ن، ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ک و مرۆیی کۆشش ده‌که‌ن بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا که به‌هۆی شه‌ڕ و ناکۆکی ئه‌و وڵاته‌وه ڕوویداوه.
به هه‌زاران کرێـکاری کۆچبه‌ری بیانی که لیبیادا کاریان کردبوو ڕوویان کردۆته ده‌روازه‌کانی سـنووری لیبیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن هێشـتا زۆربه‌ی کارکه‌رانی بیانی له ناو لیبیادا گیریان خواردووه.
ڕاپـۆرته‌کانی ئه‌م دوایـیه له زاری کۆچبه‌رانه‌وه باسی ڕه‌فتاری دڕندانه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به به‌ڕێز قه‌زافی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کانی لایه‌نگری ڕابه‌ری لیبی هه‌موو شـتێـکیان لێ سه‌ندوون به پاره و مۆبایله‌کانیشـیانه‌وه.
شایانی باسه زۆربه‌ی کۆچبه‌ران خه‌ڵـکی وڵاتانی خوارووی بیابانی ئه‌فه‌ریکان، ئه‌وانه‌ی به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانیشه‌وه هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر له‌به‌ر ڕه‌نگی پـێسـتیان که هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌کرێـگیراوانه‌ی ئه‌فه‌ریکان که زۆر باوه‌ڕده‌کرێت به‌ڕێز قه‌زافی له دژی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری هاوڵاتیانی لیبیا به‌کاری هێنابن.
ڕێـکخراوی کۆچبه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ی 20 ی مانگی دووی ڕابردووه‌وه نزیکه‌ی 215 هه‌زار کۆچبه‌ر له سـنووری لیبیاوه به‌ره‌و تونس و میسر و نه‌یجه‌ر ڕۆیشـتوون.