ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به هه‌زاران که‌س له به‌حره‌ین خۆپیشاندانی دژه حکومه‌تیان له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که ساز دا. ئه‌مه‌ش دواین هه‌نگاویان بوو له هه‌ڵمه‌ته ههفتهییهکهیاندا بۆ ڕیفۆرمی سیاسی وڵاته‌که.
خۆپیشانده‌ران دروشمی دژه ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یان به‌رزکردبووه‌وه. سه‌رۆک وه‌زیر شێخ خه‌لیفه بن سه‌لمان ئه‌ل خه‌لیفه بۆ ماوه‌ی 40 ساڵه له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته و مامی شاه حه‌مه‌د بن عیسا ئه‌ل خه‌لیفه‌یه.
ئۆپۆزسیۆن به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه له‌و وڵاته دوورگه بچوکه‌ی که‌نداودا دوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ته‌واوی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت ده‌که‌ن، که له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ل خه‌لیفه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.