له‌شـکری تورکیا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی ڕایگه‌یاند که‌وا نیازی هه‌یه مانۆڕێـکی سه‌ربازی له پارێزگای هه‌تای له باشوری وڵاته‌که ئه‌نجامبدات که له‌وێ زیاتر له 7 هه‌زار هاوڵاتی سوری بوونه‌ته په‌نابه‌ر
ئه‌م به‌رنووسه‌ی که ئه‌وروپا دایڕشتووه هه‌ڕه‌شه‌یه‌که به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن دژی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌گه‌ر بێت و هێرشه خوێناوییه‌کانی بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی ڕانه‌گرێت
خه‌ڵاتی نۆبڵی سـاڵی 2011 بۆ فیزیا به 3 زانای ئه‌مه‌ریکایی به‌خشرا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خێرابوونی به‌رفراوانبوونی گه‌ردوونیان دۆزیوه‌ته‌وه
کۆمه‌ڵی چه‌کداری ئه‌لشه‌بابی سۆماڵی پاش نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ماشێنێـکی بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژکراوی له مه‌قادیشۆی پایته‌خت ته‌قاندووه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 70 که‌س
دوو ژن له ولایه‌تی میناسۆتای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دادگایی ده‌کرێن به تاوانی پاره کۆکردنه‌وه و هه‌روه‌ها ئاماده‌کردنی جه‌نگاوه‌ر بۆ ملیتانه‌کانی کۆمه‌ڵی ئه‌لشه‌بابی سۆماڵ
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت کوژرانی ڕێبه‌رێکی باڵای ئه‌لقاعیده له‌م دواییانه کاره‌کانی گروپه تیرۆرستیـیهکه سه‌ختـتر ده‌کات تاوه‌کو هێرشی گه‌وره له ده‌ره‌وه ئه‌نجام بدات
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت جگه له دانوسـتاندنی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان هیچ بژاره‌یه‌کی دیکه بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئاشـتی بۆ ناکۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیـیه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش ده‌سـتیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیسدا له ڕۆژئاوای عێراق که له‌وێ کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار چه‌ند که‌سێـکیان به بارمته گرت
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ڕاپـۆرتیان داوه که‌وا پـیاوێـکی بریندار به ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی مانگی ڕابردووی ئانکه‌ره‌ی پایته‌خت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئاکامی سه‌ختی برینه‌کانی مردووه
کۆمه‌ڵه سه‌ره‌کییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئه‌نجومه‌نێکی نیشتمانیان پێک هێناوه به ئامانجی یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕوخاندنی حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د.
هاکـکهرێـکی کۆمپـیوته‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه چووه‌ته سه‌ر تویته‌ری سه‌رۆک وه‌زیری تازه هه‌ڵبژێراوی تایلاند خانم ینگلوک شیناواترا و تیایدا حکومه‌ته‌که‌ی به بێ توانایی و هه‌روه‌ها کارکردن بۆ خزم و هاوڕێـیانی تاوانبارکرد
له هه‌وڵێکدا بۆ ئازاکردنی خانمێکی فه‌ره‌نسی که له هاوینه‌هه‌وارێکی کینیا ڕفێندرابوو، کینیا ناوبژیوانی بۆ سۆماڵ نارد
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن له دورگه‌ی لووزۆنی سه‌ره‌کی له فلپین هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ناوچه‌کانی پارێزگاکانی باکور بگه‌ن ئه‌وانه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕوی دوو زریانی به‌هێز بوونه‌وه
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه له کاتێکدا سه‌دان له خۆپیشانده‌رانی دژ به واڵستریت هه‌وڵیان ده‌دا له پـردی برۆکلین بپه‌ڕێنه‌وه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرکران
به هۆی بۆمبارانکردنه‌وه له نزیك شاری سرتی لیبیا به‌لانی که‌مه‌وه 3 ئه‌ندامی خێزانێك کوژران، له نێوانیاندا منداڵێك، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی هه‌وڵی هه‌ڵاتن ده‌ده‌ن
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 25 سه‌رباز کوژراون که پـێده‌چێت ژماره‌یه‌کیان به بۆردومانی فڕۆکه‌ی خۆیان بووبێت و ژماره‌یه‌کیشیان له شه‌ڕی دژ میلیتانه‌کان
هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێکی هاوبه‌شدا ڕێبه‌رێکی باڵای تۆڕی حه‌قانی ده‌ستگیر کراوه. ئه‌م ده‌ستگیر کردنه‌ش له کاتێکدایه که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ڵگه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م پاکستانی دراوسێ که کوشتنه‌که‌ی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌فغانستان بهورهانودین ڕه‌بانی له ناو خاکی پاکستان‌دا پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌یاز گول له ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا، به پشتیوانی تانک، ده‌ستیان گرته‌وه به‌سه‌ر شارۆچکه‌ی ڕاستان. پیامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیه‌ن ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
وادیاره هێزه‌کانی سوریا کۆنتڕۆڵی شارۆچکه‌ی ڕه‌سته‌ن ده‌گرنه‌وه ده‌ست پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه هێزه‌کان له‌وێدا شه‌ڕ دژ به ژماره‌یه‌ک سه‌رباز ده‌که‌ن که له له‌شکر جیا بوونه‌ته‌وه‌و خۆیان داوه‌ته پاڵ ئۆپۆزسیۆن
براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خۆشحاڵی له‌مه‌ر کوشتنه‌که‌ی ئه‌نوه ئه‌لعه‌وله‌قی مه‌لای ڕادیکاڵی له دایک بووی ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕیوه و به ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زنی له شه‌ڕی دژ به تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعێده له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب ناودێری کردووه.
زیاتر نیشـان بده