ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن له دورگه‌ی لووزۆنی سه‌ره‌کی له فلپین هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ناوچه‌کانی پارێزگاکانی باکور بگه‌ن ئه‌وانه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕوی دوو زریانی به‌هێز بوونه‌وه.
به‌رپرسان له شاره‌کانی باکوری مانێلای پایته‌خت که به ئاو داپۆشراون به به‌له‌م و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌وه بۆ دابینکردنی خۆراک و ئاو بڵاوبوونه‌ته‌وه، داوا له دانیشتوان ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه ده‌که‌ن ده‌بێت بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه بگوێزرێنه‌وه.
دوای لافاوه‌کانی له ئاکامی زریانه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستیپێکرد، سه‌دان له‌و که‌سانه هێشتا له سه‌ربانی ماڵه‌کانیانن.
زریانی ( نالگێ) ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشته لووزۆن و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 1 که‌س، له کاتێکدا زریانی ( نێسات) که له‌وه‌تای له ڕۆژی سێشه‌مه‌وه له دورگه‌ی لووزۆنی داوه به‌لانی که‌م 52 که‌سی کووشتوه و نزیکه‌ی 30 که‌سیشی بێ‌سه‌رووشوێن کردووه.
شاره‌زایانی که‌شناسی ده‌ڵێن ئه‌وان چاودێری باوبۆرانێکی‌دیکه ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ر که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی دورگه‌که و له‌وانه‌یه دواتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ باکوری لووزۆن بگات.