وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت جگه له دانوسـتاندنی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان هیچ بژاره‌یه‌کی دیکه بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئاشـتی بۆ ناکۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیـیه.
ڕۆژی دووشه‌ممه له ته‌ل ئه‌ڤیڤ له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک، په‌نێتا داوای له هه‌ردوو لا کرد هه‌نگاوی بوێرانه بنێن به‌ره‌و چاره‌سه‌رێـکی دوو ده‌وڵه‌تی.
مانگی ڕابردوو فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان یه‌ک لایه‌نه ڕوویان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد بۆ پێشـکه‌شکردنی داوای دانـنانی فه‌رمی به وڵاته‌که‌یاندا. ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌دا نین و ده‌ڵێن دانوستـاندن تاکه ڕێـگه‌یه بۆ ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت په‌نێتا له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ هه‌رێمه‌که له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆک وه‌زیر سه‌لام فه‌یاز کۆبـبێته‌وه. پاشـان به‌ره‌و برۆکسل بڕوات تاوه‌کو له‌وێ به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ناتۆدا بکات.