وادیاره هێزه‌کانی سوریا کۆنتڕۆڵی شارۆچکه‌ی ڕه‌سته‌ن ده‌گرنه‌وه ده‌ست پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه هێزه‌کان له‌وێدا شه‌ڕ دژ به ژماره‌یه‌ک سه‌رباز ده‌که‌ن که له له‌شکر جیا بوونه‌ته‌وه‌و خۆیان داوه‌ته پاڵ ئۆپۆزسیۆن.
گروپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ڕۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاند سه‌ربازه‌کان سه‌ربازه‌کان به‌ره‌و شارۆچکه‌که چوون و ده‌ستیان کردووه به گه‌ڕان به دووای ئه‌و هێزانه‌ی که جیابونه‌ته‌وه.
سه‌رۆکی چاودێری کردنی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ڕامی عه‌بدوڵڕه‌حمان ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری ناوچه‌که‌دا گرتووه‌ته‌وه، که به نزیکه‌ی 180 کیلۆمه‌تر دوور ده‌که‌وێته باکوری دیمه‌شق.
هاوکات گروپه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له ڕۆژی شه‌ممه له‌تورکیا کۆده‌بنه‌وه له هه‌وڵێکدا بۆ پێکهێنانی هاوبه‌ندییه‌ک دژ به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.