دوو ژن له ولایه‌تی میناسۆتای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دادگایی ده‌کرێن به تاوانی پاره کۆکردنه‌وه و هه‌روه‌ها ئاماده‌کردنی جه‌نگاوه‌ر بۆ ملیتانه‌کانی کۆمه‌ڵی ئه‌لشه‌بابی سۆماڵ.
هه‌ردوو ژنه‌که هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکان و به ڕه‌چه‌ڵه‌ک سۆماڵین، ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین تاوان كرانه‌وه له میانه‌ی ده‌سـتپـێـکردنی دادکاییهکهیاندا له ڕۆژی دووشه‌ممه.
دادپرسان ده‌ڵێن ئامینه فه‌ره‌ح عه‌لی 35 ساڵان و هاوو محه‌مه‌د حه‌سه‌نی 64 ساڵان پاره‌یان له سۆماڵییه‌کان له میناسۆتا کۆکردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یان ناردووه که په‌یوه‌ندی به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.
حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بۆ ماوه‌ی 10 مانگه ته‌له‌فۆنی ماڵی ئامینه له ژێر چاودێری دانراوه و گوێ له زیاتر له 30 هه‌زار ته‌له‌فۆنی گیراوه.
هه‌ردوو ژنه‌که ده‌ڵێن ئه‌وان پاره‌یان بة به‌مه‌ستی یارمه‌تیدانی سۆماڵییه‌کان بۆ کاری خێرخوازی کۆکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دادپرسان ده‌ڵێن ئه‌و پارانه بۆ ناردنه‌وه‌ی نزیکه‌ی 20 پیاو له میناسۆتاوه بۆ سۆماڵ به‌کار هاتووه که په‌یوه‌ندیـیان به جه‌نگاوه‌رانی ئه‌لشه‌بابه‌وه کردووه.