Accessibility links

سه‌دان له‌ خۆپیشانده‌رانی دژ به‌ واڵستریت ده‌ستگیرده‌کرین


سه‌دان له‌ خۆپیشانده‌رانی دژ به‌ واڵستریت ده‌ستگیرده‌کرین
سه‌دان له‌ خۆپیشانده‌رانی دژ به‌ واڵستریت ده‌ستگیرده‌کرین

ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ کاتێکدا سه‌دان له‌ خۆپیشانده‌رانی دژ به‌ واڵستریت هه‌وڵیان ده‌دا له‌ پـردی برۆکلین بپه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ لا‌یه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیرکران.

خۆپیشانده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی‌ "داگیرکه‌رانی واڵستریت" به‌زۆر چوونه سه‌ر ئه‌و پرده‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی داخرابوو ‌، له‌وێ کۆبوونه‌وه‌ دژ به‌وه‌ی ده‌ڵێن چاوچنۆکی کۆمپانیاکان و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ند پرسێکی‌دیکه‌.

پۆلیسی نیویۆرك گوتی هه‌ندێک له‌ خۆپیشانده‌رانی ده‌ستگیرکردووه‌ کاتێك ڕێگایان گرتووه‌ له‌ په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵکی و هه‌روه‌ها هاتووچۆیان ڕاگرتبوو‌.

پردی برۆکلین بۆ چه‌ند کاتژمێرێك به‌رده‌وام هاتووچۆی تێدا ڕاگیرا، به‌ڵام دواتر کرایه‌وه‌.

ماڵپه‌ری بزوتنه‌وه‌ی "داگیرکه‌رانی واڵستریت" له‌سه‌ر ئینته‌رنێت خۆیانی به‌ " بزوتنه‌وه‌یه‌کی بێ ڕابه‌ر" ناوزه‌ندکرد و ده‌ڵێت ئه‌ندامه‌کانیشی له‌ دووهه‌فته‌ری ڕابردوودا له‌ نزیك ناوچه‌ی دراوی له‌ شاری نیویۆرک ده‌واریان هه‌ڵدابوو.

هه‌روه‌ها له‌ بۆستن کۆبوونه‌وه‌ی هه‌مان شێوه‌ هه‌بوو به‌ ناوی " گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆستن" له‌ به‌رده‌م ئۆفیسی بانکی ناسراو به‌ Bank of America له‌ شاره‌که‌دا خۆپیشاندانیان سازکرد و زیاتر له‌ 20 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیرکران.

XS
SM
MD
LG