خه‌ڵاتی نۆبڵی سـاڵی 2011 بۆ فیزیا به 3 زانای ئه‌مه‌ریکایی به‌خشرا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خێرابوونی به‌رفراوانبوونی گه‌ردوونیان دۆزیوه‌ته‌وه که ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ڕۆژێـک له ڕۆژان گه‌ردوون ده‌بێته به‌سته‌ڵه‌ک.
خه‌ڵاته‌که 1.5 ملیۆن دۆلاره نیوه‌ی بۆ زانای ئه‌مه‌ریکایی ساول پـێرلماته‌ر ده‌بێت و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی له نێوان زانایه‌کی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ئاده‌م ڕیس و زانایه‌کی دیکه‌شی ئه‌مه‌ریکای دانیشـتووی ئوسـترالیا براین شمت دابه‌ش‌ده‌کرێت.